پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری بە تۆمەتی دزینی 12 ماتۆڕسکیل لەناو بازاڕی سلێمانی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لەلایەن چهند هاوڵاتییەكەوە سكاڵای یاسايی تۆماركرا كە ماتۆڕسكیلیان لێدزراوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لەلایەن نوسینگەی ناو بازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە 12 ماتۆڕسكیلیان دزیبوو”.
ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا تۆمەتباران (چ، ك،ع)، (خ، م، م)، (ب، م، م)، (ا، ا، ج )، (ش، ج، م)بە بڕیاری دادوهر و بهپێی ماددهی 443 له یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینهوهكان بهردهوامن”.