نوخشە ناسیح، فەرمانی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت وەرگرت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نوخشە ناسیح قائیمقامی پێشووی هەڵەبجە رایگەیاند، بە شێوەیەکی رەسمی دەستبەکاربوونمان وەک پاریزگاری نوێی هەڵەبجە بە وەکالەت وەرگرت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەڵێن دەدەین کە لە خزمەتی هاوڵاتییاندا بین و بەپێی رێنمایی و بەرنامەی کاری حکومەت لە خزمەت کردن بەردەوام بین.
هاوکات، لەماوەی رابردوودا دەیان کەس لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستاندا خانەنشین بوون، کە ژمارەکیش لەوان لە پۆست و بەرپرسیارێتی باڵادابوون، لەوانە پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە و جێگرەکەی کە بەهۆی خانەنشینبوونیانەوە بۆشایی لە پۆستەکانییاندا دروستبووبوو.