بافڵ جەلال تاڵەبانی: كۆنگرەیەكی سەركەوتوو و یەكگرتوو ئەنجامدەدەین

بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەسەر دوایین ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی كرا كە بڕیارە رۆژی 27 ی9 ی 2023 سازبكرێت.

سەرەتای كۆبوونەوەكە سەرۆك بافڵ بە وردی دەربارەی گرنگیی كۆنگرە لە ژیانی حزبایەتیی یەكێتی و تێكۆشانی سیاسی دوا و رایگەیاند، “كۆنگرە بۆ جۆشدانەوەی زیاتری خەباتە لە پێناو سەرخستنی بەرنامەی خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و باشكردنی ژیان و گوزەرانیانە، كە ئەوەش بنچینە و بەرنامەی ستراتیژی نەگۆڕی یەكێتییە”.

سەرۆكی یەكێتی لە میانی گوێگرتن لە پێشنیاز و بیروڕای هەڤاڵانی سەركردایەتی و پشتیوانیان لە پێویستی سازكردنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو، وێڕای دەستخۆشی لە گیانی هەڤاڵانەیان، جەختیلەوەكردەوە بەپشتیوانی خودا كۆنگرەیەكی سەركەوتوو و یەكگرتوو ئەنجامدەدەین، پێكەوە دەچینە كۆنگرە و پێكەوە بەسەركەوتوویی دێینە دەرەوە”.

وتیشی، “بەدڵنیاییەوە نەریتی بەستنی كۆنگرە بەشێوەیەك ئاسایی دەكەینەوە كە وەك حزبەكانی رۆژئاوا دووساڵ جارێك كۆنگرە ببەستین”.

لەبەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكرد راسپاردەكانی دیداری یەكێتیش كە فراوانترین كۆبوونەوەی هەڤاڵانی یەكێتی بوو لە هەموو ئاست، ئۆرگان و شارەكانی كوردستان، یارمەتیدەری هەموومان دەبێت بۆ گەڵاڵەی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو كە رای هەموو هەڤاڵانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لەسەربێت.

سەرۆك بافڵ پێشنیاریشی كرد لە كۆنگرە ئەنجومەنێكی كارا لە هەڤاڵانی تێكۆشەر دروستبكەین كە سەنگ و دەسەڵاتی هەبێت و یارمەتی ئێمە بدات لە سەرخستنی كارەكانمان.

ئەنجومەنی سەركردایەتی دوای گوێگرتن لە وردەكاری كارەكانی كۆمسیۆنی باڵای كۆنگرە، دەستخۆشی لە كۆمسیۆنەكە كرد بۆ ئەو كۆششەی لە ماوەكانی رابردوودا كردوویەتی و هەڤاڵانی سەركردایەتی راسپارد كە پێشنیاز و بۆچوونەكانی خۆیان پێشكەش بە كۆمسیۆنەكە بكەن بۆ دەوڵەمەندكردنی.

بەشێكیتری كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی تەرخانكرا بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی دۆخی سیاسیی كوردستان و عێراق و روانینە سەركەوتووەكانی یەكێتی بۆ چارەسەری كێشەكان، لەوبارەیەشەوە سەرۆكی یەكێتی روونكردنەوەی پێویستیدا و داوای لە هەڤاڵان كرد بە هەمان گیانی یەكهەڵوێستی و یەكگوتاریی یەكێتی كە بووەتە مایەی ستایش و دەستخۆشی دۆستانمان لە عێراق و هاوپەیمانەكانمان لە دونیا لە ئەركەكانیان بەردەوامبن.

لە كۆتاییشدا سەرۆك بافڵ داوای لە ئەنجومەنی سەركردایەتی كرد بەسەربەرزییەوە بچنەوە ناو هەڤاڵانیان و بەرەو كۆنگرەیەكی سەركەوتوو خەباتی یەكێتییانەیان جۆشبدەنەوە.

بابەتی پێشتر

هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچە و پشكی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

مەرجەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بەخاکسپاردنی مردووەکانیانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

  سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییانی شارەکە ئاگاداردەکاتەوە کە گۆڕستانەکانی سلێمانی شوێنی بەخاکسپاردنی مردووی تێدانەماوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
Total
0
Share