تۆمەتباری بکوژی منداڵەکەی کەلار خۆی کوشت

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەو کەسەی بە تۆمەتی کوشتنی مێرد منداڵێک لە شاری کەلار دەستگیرکرابوو ئەگەرچی دانی بە تاوانەکەدا نەناوە، بەڵام لە زیندان خۆی کوشتووە.

موقەدەم- عەلی قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ 19 ی ئازار کەسێک لە گرتوخانەی گەرمیان خۆی خنکاندووە کە هاوڵاتییەکی بە تەمەنە و بە تۆمەتی کوشتنی مێرد منداڵێک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستگیرکراوە”.

بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسەی بە تۆمەتی مێردمنداڵەکە دەستگیرکراوە ناوی “ج،ج،د” بووە و تا کاتێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە دانی بەو تۆمەتەدا نەناوە کە ئاڕاستەی کراوە.

بابەتی پێشتر

ئێران و تورکیا 21 بەندکراویان ئاڵوگۆڕ کرد

بابەتی دواتر

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر لەبارەی جەژنی نەورۆزەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
4
Share