روونکردنەوەی بنەماڵەی ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە کوژراوی دۆزرایەوە

بنەماڵەی ئەو کەسەی شەوی رابردوو لە ماڵەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی، روونکردنەوەیەکیان لەبارەی هۆکاری کوژران و چۆنێتییەکەی بڵاوکردەوە.

بەپێی روونکردنەوەی بنەماڵەی ئەو هاوڵاتییە، رووداوەکە شەوی چوارشەممە روویداوە و کەسانێک بە مەبەستی دزیکردن هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی (عەدنان مستەفا) و تەنها خۆی لە ماڵەوە بووە.

برازایەکی ئەو هاوڵاتییە کوژراوە بەناوی بنەماڵەکەوە روونکردنەوەکەی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، “ئەوانەی بەمەبەستی دزیکردن چوونەتە ئەوێ سەرەتا ماممیان کوشتووە و دواتر ماڵەکەیان تاڵانکردووە”.

باس لەوەدەکات کە لەبارەی رووداوەکەوە دەنگۆی ناڕاست بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت، “بەداخەوە دەنگۆی زۆر ناڕاست لەم بارەیەوە بڵاوکراوەتەوە لەلایەن خەڵکەوە کە بە چاوی خۆیان رووداوەکەیان نەدیوە گوایە خوانەخواستە مامۆژنی ئازیزم ھەستاوە بە ئەنجامدانی ئەم کارە”.

راشیگەیاندووە کە ئەو دەنگۆیانە بەتەواوی لەلایەن بنەماڵەکەیانەوە رەتدەکەنەوە و هیچ بنەمایەکی راست و دروستی نییە.

بابەتی پێشتر

بەشداربووانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی 600 ئەندام دەبن

بابەتی دواتر

ڕیکۆردەکانی مێسی لەگەڵ ئینتەرمەیامی بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەماتە هەرزان بوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی تەماتە بە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزیوە و هۆكارەكەشی پێگەیشتنی…
Total
0
Share