دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما دادەبەزن و باران دەبارێت.
دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای رۆژانی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، پێشبینی دەکرێت رۆژی چوارشەممە بارانبارین بەشێک لە ناوچەکان بە تایبەت بەشی باکوور بگرێتەوە و پلەکانی گەرما روو لە دابەزین بکەن.
هاوکات بەرێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما جێگیر دەبن”.
ئاشکراشیکرد، “سبەینێ دووشەممە بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.