دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی راگەیاند

هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا لە شاری سلێمانی دوو تیرۆریستیان دەستگیرگرد كە پێشتر یەكێكیان لە ریزەكانی داعشدا برینداركراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی شوێنی داواكراوان، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا لە شاری سلێمانی و لە شەوی 25ی 8ی 2023 توانرا تیرۆریستان ( س، أ، ص ) و ( ف، ح، م )دەستگیربكەن كە یەكێك لە تیرۆریستان لەپێشتردا لەناو ریزەكانی داعشدا برینداركراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر بە ماددەی (٢)لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر راگیراون و ڕادەستی یاسا كراون.

بابەتی پێشتر

نەرویج فڕۆكە دەداتە ئۆكرانیا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵی ئێمە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و راستەقینەیە لە وادەی خۆیدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا گرفتی كارەبای بۆ كەركوك دروستكردووە

كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای ناوچه‌ی باكووری كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، حەوت تاوەری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با بە بۆمبی چێندراو‌ ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌، به‌وهۆیه‌‌وه، كاره‌بای به‌شێك…
Total
0
Share