بنکەی کەشناسیی سعودیە هۆشداری لە ناجێگیری کەشوهەوای شاری مەککە دەدات و ئاشکرایدەکات تا رۆژی سێشەممە دەخایەنێت.
لە راگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسی سعودیەدا هاتووە، ئاستی مەترسییەکان لە شارەکانی مەککە و تائیف و میسان بۆ رەنگی سوور بەرزدەکرێنەوە، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز و هەڵکرنی رەشەبا لە ناوچەکەدا.
هاوکات داوا لەو کەسانە کراوە کە لە شارەکەدان هۆشدارییەکانی بەرگریی شارستانیی بەهەند وەربگرن و لەو شوێنانە دووربکەونەوە کە ئەگەری هەیە ئاوی باراناویان تێدا کۆببێتەوە.