وەزیری بەرگریی تورکیا: ڕێز لە سەروەریی خاکی عێراق دەگرین

خلوسی ئاكار

خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی ڕێز لە سەروەریی سنووری وڵاتانی دراوسێ دەگرێت لەسەروو هەمووشیانەوە عێراق.

ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی لەزاری وەزیری بەرگریی وڵاتەکەیەوە ئاشکرایکرد کە ژمارەی ئەو گەریلایانەی پەکەکە کە لە دوو ئۆپەراسیۆنی یەک لەدوای یەکدا کوژراون گەیشتووەتە 68 کەس.

پێشتر وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندبوو کە ئۆپەراسیۆنەکانیان تەنها پێگەکانی پەکەکە لەو ناوچانە دەکاتە ئامانج لە هەریەکە لە مەتینا، زاپ و قەندیل لە هەرێمی کوردستان.

ئۆپەراسیۆنی ئەمدواییەی تورکیا دژی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بە فڕۆکەی جەنگیی ئێف – 16 پاڵپشتیی دەکرا، کە لەبنکە جیاوازەکانی تورکیاوە دەفڕین، بەڵام زۆرترینیان لە بنکەی دیاربەکرەوەیە لە باکووری کوردستان.

لەوبارەیەوە پێشتر چەند جارێک حکومەتی عێراق داوای لە تورکیا کردووە، کە لەخاکی عێراق بچێتە دەرەوە و ڕێز لە سەروەریی خاکی عێراق بگرێت.

لەکاتێکدا ئێستا تورکیا دەیان خاڵی سەربازیی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان جێگیرکردووە، پێشتریش سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، لە ناکاودا دەڕۆینە شەنگال و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجامدەدەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی تورکیا ڕەزامەندی دەربڕی له‌سه‌ر مانەوەی هێزەکانی وڵاته‌كه‌ی لە سوریا و عێراق

پەرلەمانی تورکیا، ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەم، ڕەزامەندی لەسەر داوایەکی ئەردۆغان دەربڕی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی سوپای تورکیا…
زیاتر ببینە

سەرۆکوزیرانی ئەرمینیا ئامانجی تورکیا لە شەڕی ئازەربایجان و وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات

سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا ئامانجی وڵاتی تورکیا لە بەردەوامی شەڕی ئەوان لەگەڵ ئازەربایجان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، هەموو هەوڵی تورکیا…
Total
0
Share