ماڵپەری شەفافییەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی رادەگەیەنێت كە زیاتر لە 21 ملیار دیناربوو.
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە 19ی ئابی 2023 تا 25ی ئابی 2023 بڕی 21 ملیار و 228 ملیۆن و 163 هەزار و 80 دینار بووە، بە جۆرێك كە زیاتر لە 18ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها نزیكی یەك ملیار دینار بە شێوەی چەكە و یەك ملیار دیناریش مقاصەیە.
ماڵپەری شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیانە داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بە شێوەیەك، داهات بڕی 21 ملیار و 228 ملیۆن و 163 هەزار و 80 دیناربووە، بە جۆرێك كە 18 ملیار و 657 ملیۆن و 276 هەزار و 780 دیناری واتە 88%ی نەختینەیە و هەروەها یەك ملیار و 530 ملیۆن و 657 هەزار و 62 دینار، واتە 7 %ی بە شێوەی چەكە و بڕی یەك ملیار و 40 ملیۆن و 228 هەزار و 680 دینار، واتە 5 %ی مقاصەیە.
رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەری شەفافییەتەوە بزانیت.