هۆكاری دواخستنی ناردنی مووچە لەلایەن بەغدادەوە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دواخستنی ناردنی پشكی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە ئاشكرادەكات و دەڵێت،”هۆكارەكەی بابەتی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستانە و هەر كاتێك شاندی هەرێم بچێتە بەغداد، حكومەتی عێراق مەرجێكی نوێ بۆ ناردنی بەشە بودجەی هەرێم دادەنێت”.

سروە محەمەد رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەگەر حكومەتی عێراق بەم شێوازەی ئێستا مووچە و پشكی هەرێم دوابخات ئەوا وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكەین و پێویستە روونكردنەوەی پێویست بدات و هۆكاری دواخستنی ناردنی مووچە و پشكی هەرێم روونبكاتەوە.

راشیگەیاند، یەكێك لە گرفتەكانی دواخستنی ناردنی پشكی هەرێم بابەتی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمە كە دەبێتە بەشێك لە داهاتی عێراق و چەند جارێك شاندی هەردوولا بۆ ئەو مەبەستە سەردان و دیداریان ئەنجامداوە لەهەمانكاتدا دەبێت بابەتی پاكتاوە داراییەكانی هەرێم و بەغداد یەكلابكرێنەوە و ناكرێت بابەتی مووچەی فەرمانبەران بە سیاسی بكرێت.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، تا ئەو كاتەی حكومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی خۆی دابەشنەكات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت، جگەلەوەش دەبووایە لەم چەند رۆژەدا پشكی هەرێمی كوردستان رەوانەبكرایە.

پێشتریش بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، “تەنها یەك خاڵ كە رێگری دەكات لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم بابەتی داهاتە نا نەوتییەكانە”.

بابەتی پێشتر

كۆیە.. لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل شەش كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

لیژنەی پاڵپشتیی رۆژنامەنووسان ئیدانەی دەستگیركردنی پەیامنێرەكەی تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە تۆمارکردنی چاودێرانی هەڵبژاردنەکان

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بەردەوامن لە تۆمارکردنی چاودێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بەردەوامن…
Total
0
Share