گەرمیان: سێ تۆمەتبار بە هەزار و 400 فیشەکەوە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند کە ویستوویان هەزار و 400 فیسەک بەنایاسایی ببەنەدەرەوە دەستگیرکران.

لە ڕاگەیەندراوێکدا عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەکاتی دانانی بازگەی لیژنەهاوبەشەکانی سنووری گەرمیان لەنێو قەزای کەلار مەفرەزەکانی 104ی کەلار لە تاکسیەکدا کە شۆفێر و دوو سەرنشینی تێدابوون دەستگیرکران.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سێ تۆمەتبارە ویستویانە هەزار و 400 فیشەک بەنایاسایی ببەنە وڵاتی ئێران، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر ئەو فیشەکانە و ئۆتۆمبێلەکەیاندا.

سێ تۆمەتبارەکەش بەبڕیاری دادگا بەپێی ماددەی 21ی چەک بەندکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی های کۆستەکان دەکرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، پڕۆسەی پارەدانی پێشوەختەی کرێی کارەبا (پریپەید) سیستەمێکی پێشکەوتووە و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و رێکوپێک…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرێک لە نەخۆشخانەی شار: ئەگەر مانگرتووان زیاتر بەردەوامبوونایە مەترسیی گەورە دەکەوتە سەر ژیانیان

دوای ئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی کۆتاییان بە مانگرتن هێنا و بەرەو نەخۆشخانە گواسترانەوە، بەڕێوەبەرێکی نەخۆشخانەی شار…
Total
0
Share