کاروان ئەنوەر: سەیران هاوژین پێی وتین لەسەر کەیسی ڕۆژنامەنووسی دەستگیرنەکراوە

پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسێک لە شاری سلێمانی بە ناوی (سەیران هاوژین)، ئەمڕۆ سێشەممە، كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانیی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان بەدواداچوونی بۆ ئەم کەیسە کرد و سەردانی ڕۆژنامەنووسەكەی کرد لە گرتووخانە.

دەركەوت ئەو ڕۆژنامەنووسە لەسەر كەیسی ڕۆژنامەنووسی دەستگیرنەكراوە و بابەتی دەستگیركردنەكەی پرسێکی دیکەیە، كاروان ئەنوەر لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، ڕۆژنامەنووسەکە پێی ڕاگەیاندوون، بابەتی دەستگیركردنەکەی پەیوەندیی بە كاری ڕۆژنامەنووسییەوە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنه‌ری هاتوچۆ له‌قائیمقامیه‌تی سلێمانی: هه‌ر شوێنێکی بازرگانی قۆرخكاری بكات سزادەدرێت

نوێنه‌ری هاتوچۆ له ‌قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، هه‌ر بینا و باڵەخانەیەکی بازرگانی قۆرخکاری بکات سزادەدرێت. دانا عوسمان، نوێنه‌ری هاتوچۆ…
Total
0
Share