گەنجێكی دیكە لە ئاكرێ خنكا

گەنجێكی دیكە لەناو گۆمێكی ئاودا لە ئاكرێ خنكا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ رایگەیاند، هاوڵاتییەك بەناوی (ئەزوەر كەمال تەها) تەمەن 24 ساڵ و دانیشتووی گوندی گیرەی سەر بە ناحیەی دینارتە لە قەزای ئاكرێ لە گۆمێكی ئاوی سنووری گوندی گربیش خنكا.

دوای دۆزینەوەی، تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری كرا.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆش تەرمی دوو كچ لە رووباری خازر لە سنووری قەزای ئاكرێ دۆزرانەوە، وەك ئەوەی پێشتر بەرگریی شارستانی بڵاویكردەوە.

بابەتی پێشتر

یەكێك لە كارەكانی پێدانی قەرز دەبێت<br> ناوەندێكی بۆرسەی عێراقی لە سلێمانی دەكرێتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە رێنماییەکانی کردنەوەی باخچەی منداڵانی لەناو خوێندنگەکان بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share