ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 153 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهای 100 دۆلار بە 152 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
هەرچەندە حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندی چەند رێوشوێنێكیان بۆ بەرگرتن لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار گرتووەتەبەر، بەڵام رۆژانە بە پێچەوانەی ئەو رێوشوێنانەوە بەهای دۆلار بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت.