یەکێتیی ئەفریقا دەبێتە ئەندام لە G20

سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپی رایگەیاند، دەوڵەتانی G20 گەیشتوونەتە رێکەوتن لەبارەی پەسەندکردنی ئەندامێتی یەکێتیی ئەفریقا لە کۆمەڵەکە.

شارل میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، رۆژانی 9 و 10 ی ئەم مانگە کۆبوونەوەی G20 لە نیودەلهی پایتەختی هندستان بەڕێوەدەچێت، یەکێتیی ئەفریقا کە 55 وڵات لەخۆدەگرێت بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دەمانەوێت یەکێتیی ئەفریقاش هاوشێوەی یەکێتیی ئەوروپا ببێتە ئەندام لە کۆمەڵەکە بۆ ئەمەش کۆدەنگی نێوان وڵاتانی ئەندام هەیە، پێویستە وڵاتانی ئەفریقا لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی نوێنەرایەتی زیاتر و ئامادەیی زیاتریان هەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناتۆ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌.. په‌رله‌مانى ڕوسیا ڕه‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر جوڵاندنى هێز بۆ دۆنباس ده‌ربڕی

پەرلەمانی ڕوسیا رەزامەندی لەسەر داوایه‌كى پوتین ده‌ربڕی بۆ ناردنی هێز بۆ دۆنباس. میدیاكانى ڕوسیا بڵاویانكرده‌وه‌، پەرلەمانی ڕوسیا ڕەزامەندی…
Total
0
Share