وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەبابەتی مووچە و بودجە شتێك نەماوە شاندی هەرێم لەگەڵ بەغداد گفتوگۆی لەبارەوە بكات و دەشڵێت، “رۆژی هەینی شاندێكی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای نەوت و گاز دەچێتەوە بەغداد.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندكراوە و پشكی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە و پێویستە بەشە بودجەی هەرێم وەك خۆی رەوانەبكرێت و حكومەتی هەرێم هەموو دەرگایەكی بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغداد كردووەتەوە و دەبووایە ئێستا یاسای بودجە جێبەجێبكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر حكومەتی هەرێم تۆمەتباردەكرا كە نەوت رادەستنەكراوە بە هەموو كەموكورتییەكانەوە توانراوە مووچە دابینبكرێت و ئێستا چاوەڕوانی حكومەتی عێراق دەكەین.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئێستادا رۆژانە 85 بۆ 90 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حكومەتی عێراق دەكرێت و لەبابەتی داهاتی ناوخۆی زۆر زیاتر داوا لە هەرێمی كوردستان دەكرێت.