وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی پشووی سبەینێوە بڕیاریدا

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند، بۆ پشووی سبەینێ دەسەڵاتیان داوەتە سەرۆکایەتیی زانکۆکان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپشت بەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کوردستان و نالەبارى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى کوردستان و بەفربارین و سەرما، لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و تایبەت، بە رەچاوکردنى بارودۆخى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویستدا دەوام رابگرن.

ئەم راگەیەندراوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە کاتێکدایە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی پشووی بۆ رۆژی یەکشەممە لە ناوەندەکانی خوێندن راگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share