هەڵوێستی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەبارەی ناردنی مووچە بۆ هەرێم راگەیەندرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لاریی نییە لە ناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان بەپێی رێككەوتنەكان، بەڵام سوورن لەسەر هەڵوێستی خۆیان كە دەبێت وردبینی لە سەرجەم داهاتەكان بكرێت و رێكارە ژمێریاریی و داراییەكان جێبەجێبكرێن.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، بەپێی زانیارییەكان، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت هیچ لاریی نییە لە ناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان بەپێی رێككەوتنەكان كە پێشتر ئەنجامدراوە و دواتر لە یاسای بودجەدا دەنگی لەسەر دراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سوورن لەسەر هەڵوێستی خۆیان و داوای جێبەجێكردنی رێكارە ژمێریاریی و داراییەكان دەكەن.

ئاشكراشیكرد، لە ماوەی رابردوودا شاندی هونەریی هەرێم كە سەردانی بەغدادی كردووە چەند كۆبوونەوەیەكیان لەبارەی خستنەرووی داتا و زانیارییەكانی تایبەت بە هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

دەوامی فەرمی لە پارێزگایەكی عێراق 10 رۆژ رادەگیرێت

بابەتی دواتر

هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share