لەبەردەم هاتوچۆی گەرمیان بارهەڵگرێک ژنێکی شێلا و گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە ژنێکی شێلاوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

لە راگەیەندراوی هاتوچۆی گەرمیاندا هاتووە، رووداوەکە لەسەر رێگای کەلار ناحیەی رزگاری بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان روویداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری مان فلات بووە، بە ئاراستەی ناحیەی رزگاری رۆیشتووە.

بەپێی هاتوچۆی گەرمیان، ئەو ژنەی لە رووداوەکەدا گیانیلەدەستداوە لەدایکبووی 1955ـە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پێشتر

بۆمبێکی چێنراو بە هێزێکی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە

بابەتی دواتر

هاوڵاتییان بۆ خۆدزینەوە لە باج و قەرزە كەڵەكەبووەكانی خۆی بەكاردەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share