دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 20 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە و دەستیشگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا.
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، “لە چەند هەڵمەتێکی جیادا لە سەرەتای مانگی ئابەوە 20 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، دەستیشگیراوە بەسەر ئەو ماددە هۆشبەرانەی کە تۆمەتباران مامەڵەیان پێوەکردووە و بەکاریانهێناوە کە پێکهاتبوون لە ( تلیاک، حەشیش، ئەفیون، کریستاڵ، مەریوانە )”.
ئاماژە بەوەش دەکات، “تۆمەتباران خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمن، تەمەنیان لە نێوان 23 بۆ 50 ساڵدایە و (سێ) لە تۆمەتباران لە رەگەزی (مێ)ن، لەکاتی دەستگیرکردنیان دەستگیرا بەسەر سێ دەمانچە و بڕی 70 ملیۆن دیناری عێراقیدا.
بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتباران بە ماددەکانی ( ٢٥، ٢٦، ٣٠) ر اگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.