بانکی ناوەندیی عێراق، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاستی فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکیی بە رێژەی %228 بەرزکردەوە.
بڕی دۆلاری فرۆشراو بۆ ئەمڕۆ لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، 196 ملیۆن و 599 هەزار و 621 دۆلار بووە، کە بانکی ناوەندی بە نرخی بنەڕەتی ئاڵوگۆڕی یەک دۆلار بەرامبەر 1305 دینار فرۆشتوویەتی.
زۆربەی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆ بۆ بەرزکردنەوەی باڵانسەکانی دەرەوەی وڵات بەشێوەی (حەواڵە، قەرز) بووە، کە بڕی 127 ملیۆن و 587 هەزار و 621 دۆلار بووە، لەکاتێکدا فرۆشی نەختینەیی گەیشتووەتە 71 ملیۆن و 13 هەزار دۆلار، کە بە رێژەی 228%، بەراورد بە دوێنێ دووشەممە زیادیکردووە، کە بڕی 21 ملیۆن و 650 هەزار دۆلار بووە.