بە راگەیاندنێکی پێشتر وابڕیارە، ئەمڕۆ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، بگاتە بەغداد و بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ هاکان فیدان بە سەردانێکی پێشتر راگەیەندراو و فەرمی بگاتە بەغداد و سەردانەکەی دوو رۆژ دەخایەنێت.
بەپێێ راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لەمیانی سەردانەکەیدا هاکان فیدان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبێتەوە، هەروەها چاویدەکەوێت بە هەریەکە لە جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن.
وەک پێشتر باسی لێوەکرا، بڕیارە لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.