هەولێر.. چوار دەرمانخانە داخران

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم (KMCA) ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، “بەهۆی سەرپێچیكردن لەرێنماییەكان، چوار دەرمانخانە و كۆگایەكی دەرمان لە شاری هەولێر داخران”.

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە لە درێژەی پشكنین و بەسەركردنەوەكانی تیمی چاودێریی بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی KMCA لە وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی هەولێری سەندیكای دەرمانسازان و قائمقامیەتی قەزای شەقڵاوە پشكنین بۆ چەند دەرمانخانەیەك ئەنجامدران.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ” لە ئەنجامی پشكنینەكە چوار دەرمانخانە و كۆگایەكی دەرمان بە هۆكاری سەرپێچیكردن لە ڕێنماییەكان داخران و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ كرا”.

بابەتی پێشتر

كاروان یاروەیس: مافی هاوڵاتییانی هەرێمە هاوشێوەی عێراق بەنزینیان بە نرخی 450 دینار بۆ دابینبكرێت

بابەتی دواتر

گۆڤار ئەنوەر کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share