هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان ئەنجامدا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 20 ی ئابی 2023 ، لیوای 22 ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ھاوبەشیی سوپای عێراق لە ناوچەی (قەرەحەسەن – لەیلان) ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنەكە لە دوو قۆڵەوە بوو، قۆڵی یەكەم بە بەشداریی سەرجەم یەكەكانی لیوای 22ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون و گوندەكانی (جەوەڵ بۆر، چەمی زەنگەنە، قشڵاخی كۆن، خدر بەگ) و جوگرافیای سنوورەكەیان كێوماڵ كرد.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، قۆڵی دووەم، ھێزەكانی لیوای 31 فرقەی 8 ی سوپای عێراق لە بەنداوی شیرینەوە بە ئاڕاستەی (بەرزاییەكانی جەوەڵ بۆر، بەرەو ڕێگای سەرەكی كەركوك – سلێمانی) كێوماڵی ناوچەكەیان كرد.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەكە، بۆ ماوەی حەوت كاتژمێر بەردەوامبوو، تیایدا تەواوی ناوچەی دیاریكراو كێوماڵكرا، كە گومان دەكرا تیرۆریستانی داعش وەك دەرچەیەك ئەو ناوچەیە بەكاریبهێنێن.

بابەتی پێشتر

مەكتەبی سیاسی یەكێتی: بڕیاردرا رۆژی 27ی 9ی 2023 كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی ببەسترێت

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونكردنەوەیەك لە هاتوچۆی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رادەگەیەنێت، لێخوڕینی ئۆتۆمبێل وپیاسەكردن،پێویستی بەچەك و ماددەی سەرخۆشكەر نییە. فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share