ئەو کەسەی کێشەی لەگەڵ هەورامان گەچێنەیی هەبوو دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی عەتا دارتاش-ی دەستگیرکرد کە پێشتر کێشەی لەگەڵ هەورامان گەچێنەی پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەری هەبوو، کێشەکەی نێوانیان لەبارەی پارە و مامەڵەی بازرگانی بووە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “عەتا دارتاش ئەو کەسەی کێشەی لەگەڵ هەورامان گەچێنەیی هەبوو، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە لەسەر سکاڵای هەورامان گەچێنەیی”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسە بە تۆمەتی ناوزڕاندن سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و ئێستا بەبڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە.

لە ماوەی رابردوودا عەتا دارتاش، لە میدیاکانەوە رایگەیاند، کە مامۆستا هەورامان گەچێنەیی بڕی 25 دەفتەر دۆلار پارەی زەکات و پارەی خودی عەتا دارتاشی لە مامەڵەیەکی بازرگانیدا بردووە و دواتر بەناوی زەرەرەوە پارەکەی نەگەڕاندووەتەوە و کۆمپانیاکە داخراوە.

کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2010 کاتێک بە سەرمایەیەکی 400 هەزار دۆلاری هەورامان گەچێنەیی کارگەیەکی ئەلەمنیۆم و PVC دادەمەزرێنێت بەشێوەی پشک، بەڵام دواتر کۆمپانیاکە زیان دەکات و دادەخرێت.

بابەتی پێشتر

رۆژنامەنووسێک دەبێتە کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر

بابەتی دواتر

مێسی مێژوویەکی نوێی نوسییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share