پێشڕەو مەلاوەیسی: مورافەعەکەی سەرۆک مام جەلال دەتواندرێت وەک نوسراوێکی مێژوویی سودی لێ ببیندرێت

پێشڕەو مەلاوەیسی، رۆژنامەنووس و میدیاكار لە یادی مورافەعە مێژووییەکەی سەرۆك مام جەلال رایدەگەیەنێت، 22 ساڵە مورافەعە مێژووییەكەی سەرۆك (مام جەلال) رێگە دەبڕێت و نەخشەی كوردستانی بوون و سنوورەكەی نەخشاند، دیوارێكی پۆڵایینی لەو نێوەندە دروستكردووە كە ئاساری دەمێنێت و بەردەوام دەبێت تا كوردێك لەسەر ئەم خاكە مابێت، وەك قەڵغانێكی مێژوویی دەتواندرێت بۆ بەرگری وەك نوسراوێكی مێژوویی سودی لێ ببینرێت.

ئەوەشی نووسیوە، “ئەگەر چی زۆركات گوێ بیستەبووین و دەبین كە دەڵێن سەرۆك (مام جەلال) كاریزمابوو، پیاوی شۆڕش و سیاسەت بوو، دیبۆماسییەكی دووبارە نەبووەوە بوو، لە سیاسەتدا دوورمەودا دەیڕوانی، لە دانوساندا دەیزانی چی دەوێت و چی دەچێنێت، ئەمڕۆ كە 22 ساڵ بەسەر مورافەعە مێژووییەكەیدا تێدەپەڕێت دەبینین كە یەك كاری ئەو سەرۆكەی كورد بۆ چەندین سەدە دەتوانرێت وەك بەڵگەیەكی مێژوویی لە بەرژەوەندیی كوردی باشوور بەكار بهێنرێت، بە بڕوای من ئیدی كاتی ئەوەیە فكر و فەلسەفەی سیاسیی سەرۆك (مام جەلال) بكرێتە نەخشەڕێی حكومڕانیی هەرێمی كوردستان و لە گفتۆگۆ و دانووستاندا ببنە خوێندكاری وانەكانی سیاسەت و نەتەوەیی و نیشتیمانیی ئەو بكەنە مەبنای گوفتار و كردارتان.”

ئاماژەی بەوەشداوە، “ئەو بەرگرییەی سەرۆک (مام جەلال) کە لە ئەنجومەنی حوکم لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان و فیدراڵییەتی کوردستانی کرد، وەك رۆژی موڕافەعە مەزنەکە ناسرا، وە لەسەر ئاستی کوردستان و عێڕاق و جیهان دەنگدانەوەیەکی فراوانی لێکەوتەوە، بۆ کەرکوک و ناوچە جێناكۆكەكان و هەرێمی کوردستانیش رۆژێكی لە بیرنەكراو.”

لە کۆتایی پەیامەکەیدا پێشڕەو مەلاوەیسی دەڵێت، “لەدوای ساڵانێك، لە ئاوابوونی خۆری ئەو رابەرە مێژووییەی گەلی كورد وە بەتایبەت باشووری كوردستان، خۆری گێڕانەوەی هیواو گرتنەبەری هەمان سیاسەتی سەرۆك (مام جەلال) جارێكی تر بەدەركەوتووەتەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان هەنگاوەكانی تۆخ دەكاتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share