بڕیارە ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کەرکوک كۆببێتەوە.
كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە بارودۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی كوردستان، پەرۆشیی یەكێتی بۆ چاكسازی لە ریزەكانی پێشمەرگە و بەهێزكردنی هەرێم، هەوڵ و هەنگاوەكانی یەكێتی بۆ چەسپاندنی ویست و داواكارییەكانی كورد لە بەغداد و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.
دوایین كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی لە 13ی ئایاری رابردوو لە دەباشان بەڕێوەچوو.
لە كانونی دووەمی ساڵی رابردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەیەكی هاوشێوەی لە كەركوك ئەنجامدا.