وەزارەتی ئەوقاف هەلی کار رادەگەیەنێت

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە بواری “ئایتی” پێویستیان بە چەند کارمەندێکە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێویستی بە چەند کارمەندێکە لە بواری “ئایتی” بەشێوە گرێبەستی کرێی رۆژانە، بۆ کارکردن لە پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی ناوی پاڵێوراوان بۆ حەج، بۆ ماوەی یەک ساڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کەسێک ئارەزوودەکات و شارەزایی لەو بوارەدا هەیە و ئەو مەرجانەی تێدایە کە داواکراون، فۆرمی پێشکەشکردنی داواکاری پڕبکاتەوە، کە لە پەیجی رەسمیی وەزارەت و نووسینگەکانی حەج و عومرەی شارەکان بڵاوکراوەتەوە.

وەزارەتەکە باسلەوەشدەکات، دواکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی 7ـی 8ـی 2025 کاتژمێر 10ـی بەیانییە و پێویستە فۆرمەکان بگەڕێندرێنەوە بۆ نووسینگەی حەج و عومرەی شار و ئیدارە سەربەخۆکان، کە داواکار لێی نیشتەجێیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەگەر گۆڕان دەنگبدات بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لادانە لە ڕێبازی بزوتنەوەكە”

پەرلەمانتارێكی پێشووی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دواخستنی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان هیچ بیانوویەك هەڵناگرێت و جەختیشدەكاتەوە، “ئەگەر…
Total
0
Share