شوێنەوارێكی گرنگ لە سنووری پارێزگای سلێمانی دۆزرایەوە

لەلایەن تیمێكی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانی و زانكۆی چوبۆی ژاپۆنی، شوێنەوارێكی گرنگ لە گردی یاسین تەپە لە ناحیەی تانجەرۆی سلێمانی دۆزرایەوە، كە مێژووەكەی بۆ زیاتر لە دوو هەزار و پێنجسەد ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەك كاركردنی تیمەكەدا، بەرهەمی زۆر باشی هەبووە و شتی دەگمەن و گرنگی تێدا دۆزراوەتەوە كە لە عێراق و كوردستاندا تەنها لێرە هەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی چینە زانستییەكان، لەسەردەمی چاخی بەردینی نوێوە دەستپێدەكات، تا سەردەمی ئیسلامی، هەروەها ئەم تیمە تایبەتە لە چینی سەردەمی ئاشووری كاردەكەن و پاشماوەی خانوو و كۆڵان و شوێنی ناشتن دۆزراونەتەوە لەگەڵ پارچەی شوێنەواریی دەگمەن و ناوازە.
پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاند، ئەم زەوییە، بەشێوەیەكی زۆر سەرنجڕاكێش و ناوازە بە بەرد چنراوە، دەتوانین بڵێین بەشێوەیەكی ئەندازەیی كراوە و جێی تێڕامان و سەرنجلێدانە.

سەبارەت بە كارەكانی ئایندە لە بواری كنەوپشكنین و دۆزینەوەی شوێنەواردا، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر ئاشكرایكرد، “بڕیارە بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانی بە هەماهەنگیی تیمی زانكۆ نێودەوڵەتییە هاوبەشەكان، خولێكی فێربوون بۆ چەند ئامێرێك بكاتەوە، كە لە كنەوپشكنیندا بەكاردەهێنرێن.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەكات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت خەڵكەكەمان بكرێنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ هەردوو شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە. بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی یەکێتیی…
Total
0
Share