بنەماڵەی گوهدار زێباری روونكردنەوەیەك بڵاودەكەنەوە و داوا لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، كونسوڵخانە نێودەوڵەتییەكان، دەستەی مافی مرۆڤ و دەزگاكانی راگەیاندن دەكەن بە هانایانەوە بچن و دۆخی تەندروستیی گوهدار زێباری لە ئاسایشی گشتیی هەولێر زۆر ناجێگیرە و بۆ رۆژی چوارەم مانی لە خواردن گرتووە.
ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، هیچ چارەسەرێكی پزیشكی و بەدەنگەوە چوونی لایەنی پەیوەندیدار بۆ دۆخی تەندروستیی گوهدار نەبووە و ئەمڕۆ فشارێكی زۆری لێكراوە مانگرتنەكەی بشكێنێت و پەشیمان ببێتەوە، بەڵام گوهدار زێباری لەسەر هەڵوێستەكانی بەردەوامە.
راشیگەیاندووە، ناوبراو رووبەڕووی هەڕەشە كراوەتەوە كە بە قورسترین شێواز سزادەدرێت و ئەگەر بەردەوامبێت لەسەر هەڵوێستەكانی و لە ئێستاشدا لە هۆڵێكدایە كە 160 كەسی تێدایە و بارودۆخی ناو بەندیخانەكە زۆر مەترسیدارە و دۆخی تەندروستیی گوهدار زێباری لە ئەستۆی ئاسایشی هەولێردایە.