پۆلیسی وردەکاری لەبارەی کوژرانی نیاز دەرگەڵەییەوە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی راپەڕین، روونکردنەوەیەکی لەبارەی کوژرانی نیاز دەرگەڵەییەوە بڵاوکردەوە، ئاشکرایکردووە، لە پشکنینی تەرمەکەیدا شوێنەواری سێ گوللـە بە جەستەیەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاندووە، “کاتژمێر 10:00ی شەوی رابردوو هاوڵاتیی (نیاز جلال بەگ) ناسراو بە نیاز دەرگەڵەیی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی لە رووداوێکی کوشتنی نادیاردا گیانیلەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تەرمی ناوبراو گەیەندرایە پزیشکی دادی رانیە و پشکنین بۆ تەرمەکەی ئەنجامدرا و دەرکەوت شوێنەواری سێ گوللـە بەجەستەیەوە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، “بەوتەی کەسوکاری، روداوەکە لە کاتێکدا بووە کە ناوبراو لە رانیە سەر رێگای سەرەکیی قورەگۆ بۆ پشوو سەردانی باخەکەی کردووە و لە ئەنجامدا لە رووداوێکی کوشتنی نادیاردا گیانیلەدەستداوە”.

جەختکراوەتەوە کە رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

کۆنفرانسی ئابوری و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان و ئێران لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

مباپی لە پاریس دڵخۆشە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی هاوینە

بەپێی پێوانەیە فەلەکییەکان ئەمڕۆ یەکەم رۆژی وەرزی هاوینە لە نیوە گۆی باکووری گۆی زەوی. ئەژی چەتۆ سەرۆکی کۆمەڵەی…
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان…
Total
0
Share