عێراق دەیەوێت پاڵپشتیی دارایی لە سندوقی سەوزی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت

عێراق لەڕێگەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی 28ـەمینی رێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا، دەیەوێت بگاتە پاڵپشتیی دارایی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی ئاووهەوا.

ئەمیر عەلی حەسون بەڕێوەبەری گشتیی بەشی هۆشیاری و زانیاری لە وەزارەتی ژینگەی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمیی راگەیاند، “عێراق بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکات، کە لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ شاندێک بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت”.

باسی لەوەکرد، شاندەکە هەڵوێستەکانی عێراق دەخاتەڕوو بەرامبەر بە کێشە ژینگەییەکان کە لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا دروست بوون لە وڵاتدا، ئەمە جگە لەوەی کارنامەیەکی گەورە لەسەر پڕۆژەکانی کەمکردنەوە و گونجاندن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی ئەم گۆڕانکاریانە دەخاتەڕوو.

ئاماژەی بەوەشکرد کە “عێراق دەیەوێت پشتگیری لە رێگەی سندوقی سەوزی کەشوهەواوە کە تەرخانکراوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەری و لاوازییان هەیە بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەدەستبهێنێت”.

بابەتی پێشتر

هۆكاری جموجوڵە سەربازییەكان لە عێراق ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

کەشناسی: ئەمڕۆ هەور دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ شه‌خته‌ دروستده‌بێت و به‌فربارین كۆتایی دێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانيى هه‌رێمى كوردستان پێشبینییه‌كانى ئه‌مڕۆ و ‏سبه‌ینێی كەشوهەوای پارێزگاكانى هه‌رێمى بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه‌…
Total
0
Share