تۆمەتبارانی کوژرانی شۆفێری تاکسییەکەی کەرکوک دەستگیرکران

پۆلیسی کەرکوک دەستگرکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی ئەو شۆفیری تاکسییەیان راگەیاند کە پێش چەند رۆژێک تەرمەکەی دۆزرایەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلیسی کەرکوک دوو کەسی بە تۆمەتی رفاندن و کوشتنی ئەو شۆفێری تاکسییەی تەرمەکەی پێش چەند رۆژێک دۆزرایەوە دەستگیرکرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تۆمەتبارەکان هەردووکیان بران و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامن”.

شۆفێری تاکسییەکە ناوی حەسەن جاسم بوو تەمەنی 44 ساڵان بوو لە رۆژی یەکشەممەی رابردووەوە دیارنەمابوو، رۆژی سێشەممەش تەرمەکەی لەسەر رێگای لەیلان دۆزرایەوە کە ئاسەواری چەندین چەقۆ بە جەستەیەوە بوو.

 

بابەتی پێشتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم و هێزەکانی کۆماندۆ ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان لە کەرکوک ئەنجام دا

بابەتی دواتر

ئاگر سنووری گوندەکانی ناحیەی سوورداشی گرتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share