کەمێک لەمەوبەر ئاگر لە بەشی شارەوانی کۆمپانیای دانەغاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر کەوتەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ” کەمێک لەمەوبەر ئاگر لە بەشی شارەوانی کۆمپانیای دانەغاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر کەوتەوە، ئەو شوێنە تایبەتە بە فڕێدانی پاشماوە و کەرەستە لەکارکەوتووەکانی کۆمپانیاکە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەهۆی ئەوەی رەشەبایەکی بەهێز هەڵیکردووە، ئاگرەکە زیاتر تەشەنەی سەندووە و رێگرە لەبەردەم کۆنتڕۆڵکردنی، بەڵام تیمەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و لە هەوڵەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەردەوامن”.