لێدوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەکەى ئەلمێریا

ئەنچیلۆتی ڕەتیکردەوە بەرگریکاری نوێ بکرن و دوپاتیشیکردەوە کە ئەوان دەیانەوێت لە یارییەکانی داهاتوودا هەمان ئاستی یارییەکەى بلباو پێشکەش بکەن.

پێشی وایە ئەلمێریا یانەیەکی بەهێزەو شایستەى شکست نەبون لە یاریی رابردوودا.

بەشێک لە قسەکانی ئەنچیلۆتی

کامافینگا کەمێک هەستی بە ئازار کردووە، مەترسی بە پێکانەکەیەوە ناکەین و سبەى پشکنینی زیاتری بۆ دەکەین، ئەگەر هیلاکییەکەى کەم بووەوە، ئەوا یاریی دەکات

لە هێڵی بەرگریدا کێشەمان نییەو  کۆمەڵیک یاریزانی باش ئەتوانن هاوکاری تیپەکە بکەن

ئەلمیریا یارییەکی باشی کرد لە هەفتەى رابردودا، شایستەى شکست نەبون، یارییەکە بەهێز دەبێت و دەمانەوێت هەمان ئاستی یارییەکەى بلباو پێشکەش بکەین

کامافینگا دەبێت لە روی هێرشبەرییەوە مەترسی بۆ سەر گۆڵی بەرامبەر هەبێت

کروس و مۆدریچ هەردوکیان راهینانیان کردووە و هیچ کێشەیان نەبوە، هەفتەیەکمان لەبەردەم بوو بۆ ئامادەکاری و هەردوکیان بە باشی راهێنانیان کردووە

ڤینیسیۆس ئەو کەسەیە کە جیاوازی دروستدەکات لە ریاڵ مەدرید و پێویستی بە بەردەوامی هەیە.

بابەتی پێشتر

منداڵێک لە بەنداوی دێوانە خنکا

بابەتی دواتر

مینی پاسێک وەرگەڕا و دوو کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share