ئێڤەرتۆن لە گواستنەوەکانی زستانەدا بەهێزترین گورزی وەشاند

یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی لە دوایین ساتی گواستنەوەکانی زستانەی 2022، فرانک لامپاردی وەک ڕاهێنەر و دوو ئەستێرەی دیکەشی گواستەوە بۆ ڕیزەکانی.

لەو کاتەوە یانەی ئێڤەرتۆن، ڕافا بینیتێز-ی ئیسپانی لە پۆستی ڕاهێنەر دوورخستووەتەوە، تاوەکو ئێستا بەدوای ڕاهێنەرێکی جێگرەوەدا دەگەڕێت، لە دوایین ساتی گواستنەوەکانیشدا، فرانک لامپارد ڕاهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی-یان گواستەوە بۆ ڕیزەکانیان.

لەسەر داوای لامپارد، لە دوایین ساتەکاندا بەڕێوەبەرانی “تۆفیس” سەرکەوتووبوون لە گواستنەوەی دۆنی ڤان دی بێک، یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد بە خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز.

هەروەها سەرکەوتووبوون لە گواستنەوەی دیلی ئالی-ی ئەستێرەی یانەی تۆتنهام بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو، بە تێچووی 10 ملیۆن یورۆ، لە ئەگەری یاریکردنی بۆ 20 یاریی، هەروەها 30 ملیۆن زیادەی دیکە لە حاڵەتی بەدەستهێنانی ناسناوەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) تۆتنهام له‌ یارییه‌کی ئاگریندا‌ مانچسته‌ر سیتی کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی که‌ڵه‌شێره‌ ڕوومییه‌کانی…
Total
0
Share