کەشناسیی هەرێم کاتی بارانبارینی ئاشکراکرد

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بارانبارین دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “پێشبینى دەکرێت سبەینێ هەینى و دوو سبەى شەممە ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو بێت”.

ئاشکراشیکردووە، “ئێوارەى رۆژى شەممە بەهۆی چڕ بوونەوەى هەورەکان لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى هەولێر ئەگەری کەمێک نمە باران و هەورە تریشقە هەیە هەروەها پلەکانى گەرما 1 پلە نزم دەبنەوە”.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: درێژترین رێژەی تەمەن لە هەموو عێراق لە پارێزگای سلێمانییە

بابەتی دواتر

ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادكردنی گوهدار زێباری دوادەخات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقەکەرێک لە زڕگوێز دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تەقەکەرێکی لە زڕگوێز راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لە سنووری گوندی…
Total
0
Share