لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە كەسێك بە تۆمەتی دزینی بڕێك پاره و چه‌ند كه‌لوپه‌لێك له‌ناو ئوتۆمبێلێكدا دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كە بڕی پێنج ملیۆن دینار، كۆمپیوته‌رێك و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی له‌ناو ئوتۆمبێله‌كه‌یدا لێدزراوه، هێزه‌كانیان لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دەستپێكرد.
دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتن بە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه دەستگیربكرێت.
بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبار (هـ.م.ق. لەدایكبووی 1980) كه پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.