راپۆرتێك: ئیلۆن مەسك ئەو سایتانەی نەخوازراوین “دەخنكێنێت”

كۆمپانیای (ئێكس) كە خاوەندارێتییەكەی بۆ ئیلۆن مەسك-ی ملیاردێر دەگەڕێتەوە، گەیشتن بە سایتە هەواڵییەكان و ئەو پێگە ركابەرانەی “نەخوازراون لای” دوادەخات، وەك ئەوەی رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویكردووەتەوە.

بەپێی رۆژنامەكە، پێگەكە كە پێشتر بە “تویتەر” ناسراو بوو، بۆ چەند چركەیەك گەیشتن بە سایتەكانی وەك نیویۆرك تایمز، فەیسبوك، رۆیتەرز، ئینستاگرام و بلۆسكای دوادەخات، (ئەمەش رێوشوێنێكە كە بە throttling یان خنكاندن ناودەبرێت).

روونیشیكردەوە، لەكاتی كلیك كردن لەسەر كورتە لینكی ئەو سایت و میدیایانە لەسەر پێگەكە (پێگەی ئێكس)، دواكەوتن روودەدات بۆ ماوەی پێنج چركە بەر لە دەركەوتی پەڕەی سایتەكە.

پێشیوایە ئەم هەنگاوە ئەو “كۆمپانیایانەی گرتووەتەوە كە مەسك-یان توڕە كردووە”.

رۆژنامەكە دەڵێت، دواكەوتنەكە ئەو لینكانەی سایتی t.co گرتووەتەوە، كە سایتێكە بۆ كورتكردنەوەی لینكەكانی سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ بڵاوكردنەوە لەسەر (ئێكس) بەكاردەهێنرێت، بەڵام لەدوای پاشنیوەڕۆی سێشەممەوە، دوای قسەكردن لەسەر پرسەكە، كێشەكە نەماوە و لینكی ئەو پێگانەی ئاماژەیان پێدراوە لە ماوەی چركەیەكی پاش كلیك كردن دەكرێنەوە.

كۆمپانیاكە گۆڕانكاریی گەورەی بەسەردا هاتووە لەدوای ئەوەی مەسك لە تشرینی یەكەمی رابردوو بووە خاوەنی لە بەرامبەر 44 ملیار دۆلار، لەوانە بەخشین و ناردنەوەی كارمەندان، دەستەبەركردنی ئەژماری ڤێریفای لە بەرامبەر پارەی مانگانە، دیاریكردنی رەنگی جیاواز بۆ ئەژمارە متمانەپێكراوەكان بەپێی جۆرەكانیان و بەكارهێنانی دروشمی (X) بۆ پێگەكە لە جیاتی باڵدارە شینە ناسراوەكەی پێشوو.

بابەتی پێشتر

دوو كەسی بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركران

بابەتی دواتر

دامەزراندن رادەگەیەنرێت و مووچەیان لەسەر عێراق دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share