تەرمی هاوڵاتییەک لە چیای برادۆست دۆزرایەوە

بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، “هاوڵاتییەک کە لە دوێنێوە دیارنەمابوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 7:30ی خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ  تەرمی هاوڵاتی (ئەردەوان حەسەن) لە چیای برادۆست دۆزرایەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی مێرگەسۆر کرا، دواتر بۆ توێکاریی پزیشکی رەوانەی پزیشکی دادی لە سۆران کرا.

باس لەوەشدەکات، “ناوبراو دوێنێ بەمەبەستی هێنانی گیای بەهاری رووی لە چیای برادۆست کردبوو، بەڵام ونبووبوو لەدوێنێ شەوەوە گەڕانی تیمەکانمان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامبوو تاوەکو ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
زیاتر ببینە

چوار بەنزینخانە دەستكاری بەنزینەكەیان كردووە و سزادران

قائیمقامیەتی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، چوار بەنزینخانە دەستكاریی كوالێتیی بەنزینەكەیان كردووە بۆیە ناوەكانیان بڵاوكرایەوە و بەنزینخانەیەكیش داخرا. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی…
Total
0
Share