دڵشکان راستییەکی زانستییە

رەنگە زۆرێک لە دەربڕینە باوەکان راستییەکی زانستی بن، بەڵام تا ئێستا لای خەڵک وا باوە کە تەنها بۆ دەربڕینی دۆخێکی تایبەتە، لەوانە دەستەواژەی (دڵشکان) کە دەربڕینێکە بۆ خەمێکی زۆر، ئەوەش پێناچێت تەنها دەربڕینێکی مێتافۆریک بێت بەڵکو راستییەکی زانستییە.

توێژینەوەیەک کە پێشتر لە ئەمریکا ئەنجامدراوە و لەلایەن گۆڤاری دڵی ئەوروپی بڵاوکراوەتەوە ئاشکرایکردووە، هەستکردن بە تەنیایی کەسێک لەوانەیە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد بکات، لەوانەیە ببێتە هۆی تەسکبوونەوە یان تەنانەت گیرانی ئەو خوێنبەرانەی کە خۆراک دەدەن بە دڵ.

ئاماژەی بەوە دەکات، کەسانی هاوسەردار کەمتر تووشی جەڵتەی دڵ دەبن بەراورد بە کەسانی دیکە و کاتێک برینداربوونێک روودەدات، کەمتر تووشی ئاڵۆزیی ئەو قەیرانانە دەبن بەراورد بە کەسانێک کە ژیانی هاوسەرییان پێکنەهێناوە.

ڕاوێژکاری دڵ هۆکارەکانی ڕوون کردەوە کە بۆچی هەبوونی هاوبەشی ژیان لە ژیاندا هۆکارێکی گرنگە بۆ تەندروستی دڵ:

زۆرێک لە جەڵتەی دڵ بەهۆی توڕەبوون، نیگەرانی یان کێشەی ژیانەوە روودەدەن و ئەم فشارانە کەمتر دەبن کاتێک دابەش دەکرێن بەسەر دوو کەس لەبری یەک کەسدا.

هاوبەشی ژیان رۆڵێکی گرنگی هەیە لە ئاگادارکردنەوەی تۆ لە بوونی نیشانەیەکی تەندروستی، وەک گۆڕانی شێوازی خۆراک، گۆڕانی شێوە، شێوازی هەناسەدان، رەنگ، یان دابەزینی کێش، ئەمەش رەنگە ئاماژە بێت بۆ کێشەی دڵ، لەکاتی جوڵەکردن و گەڕان بەدوای تەندروستیدا ئامۆژگاری زوو، ڕەنگە دۆخەکە بگۆڕێت بەر لە گۆڕانی بۆ جەڵتەی دڵ.

مانەوە لە چوارچێوەیەکی کۆمەڵایەتی باشترە لە گۆشەگیری و تەنیایی، بە مەرجێک توانای پێکەوەژیان هەبێت.

تەنیایی زیانی زیاترە بۆ دڵ لە هاوبەشی ژیان، تەنانەت ئەگەر ئەو کەسە تێگەیشتنیش لێی قورس بێت، بێگومان ئەگەر ژیانی هاوسەری بەختەوەر بێت، ئەمە زۆر باشترە.

بابەتی پێشتر

خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بۆ خوار 200 ملیۆن کەمکرایەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share