منداڵێک داوا لە وەزارەتی تەندروستی دەکات بە پشکنینی DNA بوونی سانتا یەکلاییبکەنەوە

وەزارەتی تەندروستی ڕۆد ئایلەند لە ئەمریکا رایگەیاند کە ناتوانن “ئەوە یەکلاییبکەنەوە کە سانتا کلۆس بە راستی لە ماڵی کچێکی منداڵدا هەبووە یاخود نا، دوای ئەوەی داوای پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ کێک و گێزەرێک کردووە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا سانتا ڕاستەقینەیە یان نا.

وەزارەتەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، “هەموومان هاوڕاین لەسەر ئەوەی شتێکی خەیاڵییە و زیاتر ئەفسانەیە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە تۆماری هاوبەشی DNAدا هاوتاییەکی تەواو هەیە لەگەڵ حاڵەتێکی ساڵی 1947 لە دەوروبەری شەقامی 34 لە شاری نیویۆرک کە هەمان داواکاری کرابوو، ئاماژەی بە فیلمی ” موعجیزە لەسەر شەقامی 34 ” کردووە. وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، پێویستیان بە نمونەی زیاتری DNA دەبێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “مژدە خۆشەکە” ئەوەیە کە تاقیگە لەکاتی پشکنینی گێزەرەکەدا “DNA”ی هاوشێوەی ئاژەڵەکەی سانتایان دۆزیوەتەوە.

بابەتی پێشتر

نوێترین چاوپیکەوتنی مێسی

بابەتی دواتر

خۆپیشاندان دژی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share