توێژینەوەکان: فڵچەی ماکیاژ لە سیفۆنی توالێت پیسترە

خانمان لەکاتی ماکیاژکردندا چەند جۆرێک فڵچەی جیاواز بەکاردەهێنن، بەڵام توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن ئەگەر ئەو فڵچانە بەبەردەوامی پاکنەکرێنەوە ئەوا پیستر دەبن لە سیفۆنی توالێت لەڕووی کۆبوونەوەی زۆری بەکتریاوە.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لەمدواییەدا بڵاوکراوەتەوە دەریدەخات، بەکتریای کۆبووەوەی سەر فڵچەکانی ماکیاژکردن زۆر زیاترن لە بەکتریای سیفۆنی توالێت.

تیمی توێژینەوەکە، دوو کۆمەڵە فڵچەیان بەکارهێنا کە بۆ پاودەری رووخساری خانمان بەکاردێت یەکێک لە فڵچەکان پاکبوو ئەوی دیکەیان فڵچەی بەکارهاتووی پاکنەکراوەبوو، لەگەڵ پشکنینێکدا بەراوردیان کرد کە لە سیفۆنی توالێتەوە وەرگیرابوو ئەنجامەکەی شۆکهێنەر بوو.

توێژینەوەکە دەڵێت، بەبێ جیاوازیی ئەوەی فڵچەکان لە چ شوێنێکدا هەڵدەگیرێن، ژووری نوستن، گەرماو یان کیسی تایبەتی ماکیاژ، ئەنجامەکەی ئەوەبوو کە بەکتریاکانی سەر فڵچەکان چەند هێندەی بەکتریای سیفۆنی توالێتەکان بوو.

ئەنجامی وەرگرتنی نمونەی سەرجەم فڵچەکان دەریخستووە کە هەموو فڵچە ناپاکەکانی ماکیاژ خانەی مردووی پێست، زەیت و بەکتریای زیانبەخشی لەسەر کۆبووەتەوە کە دەبێتەهۆی هەوکردنی پێست.

هەروەها بەکارهێنانی فڵچەی پیس بە شێوەیەکی رۆتینی دەبێتە هۆی دەرکەوتنی زیپکە یان خراپبوونی پێست.

لە میانی توێژینەوەکەدا کۆمپانیایەکی تایبەت بە جوانکاری راپرسییەکی لەگەڵ کڕیارەکانی ئەنجامداوە، 40%یان رایانگەیاندووە، دوو هەفتە جارێک فڵچەکانیان پاکدەکەنەوە، لەکاتێکدا 20% دانیان بەوەدا ناوە کە تەنها مانگێک بۆ سێ مانگ جارێک فڵچەکانیان دەشۆن.

 

بابەتی پێشتر

كەركوك.. تا ئێستا سەربازێك كە لافاو بردبووی بێسەروشوێنە

بابەتی دواتر

تێچووی یەك رۆژ پشووی فەرمی چەندە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share