چیرۆکی پشت گۆرانیی ‘عاشقێکی سەرهەڵگرتووم’

ئەو دەمەی گەنجانی کورد لەنێوان عەشقی یار و خەمی نیشتماندا، غەریبییان هەڵبژارد، چیرۆکی پشت شاکاری ‘عاشقێکی سەرهەڵگرتووم’.

لە ساڵی 2001، لەو سەردەمەی کۆچی گەنجان بەرەو هەندەران لە لووتکەدا بوو، حەمە کاکە ڕەشی شاعیر وەک گەنجێکی بێزار لە غەریبی، ڕوو دەکاتە وڵاتی سوید.

لە کەمپێکی ساردی ئەو وڵاتەدا، کاتێک تەنهایی و ئازاری دابڕان یەخەی دەگرن، بیرکردنی “گوڵێ خان”ی هاوسەری و نیشتمان دەبنە هەوێنی لەدایکبوونی شیعرێکی پڕ لە حەسرەت:

“عاشقێکی سەر هەڵگرتووم

سەفەرێکی پەشیمانم

هۆ گوڵێ خان بۆ تۆ بگریم

یا بۆ دووریی نیشتمانم…”

ساڵێک دواتر، لە شەوە ئاهەنگێکی کوردانی تاراوگەدا لە ساڵی 2002، حەمەکاکە ڕەش ئەم شیعرە دەخوێنێتەوە.

لەوێدا سەرنجی هونەرمەند ئەژدەر وەهبی لە ناخەوە ڕادەکێشێت و داوای شیعرەکەی لێدەکات.

ئەژدەر وەهبی، ئاوازێکی پڕ لە سۆزی بۆ دادەنێت و دەیکاتە یەکێک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی غەریبی و عەشق:

‘من کێم هەبوو لە تۆ زیاتر

هەناسە و چرپەی دڵم بێ

لە تۆ زیاتر کێ ئاسمان و

ئەستێرە و مانگ و گوڵم بێ…’

ئەم بەرهەمە تەنها گۆرانییەک نییە، بەڵکو مێژووی زیندووی نەوەیەک لە گەنجانی کوردە کە لەنێوان عەشقی یار و خەمی نیشتماندا، غەریبییان هەڵبژارد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی ئاگادار: رەنگە ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بدرێت

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، رەنگە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـش بدرێت. سەرچاوەیەکی…
Total
0
Share