كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بڕیاریدا وادەی نوێكردنەوەی بایۆمەتریی دەنگدەران بۆ ماوەی پێنج رۆژ درێژبكاتەوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، بڕیاریداوە بە درێژكردنەوەی وادەی نوێكردنەوەی بایۆمەتری بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە سبەی چوارشەممە 16ی ئابەوە تا 20ی ئاب.
روونیشیكردەوە، دەوامی سەرجەم ناوەندەكانی تۆمار لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا كاتژمێر 8ی شەو دەبیت، لە رۆژانی هەینی و شەممەش دەوامی فەرمی دەكرێت.
بڕیارە لە 18ی كانونی یەكەمی رابردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، جگە لە شارەكانی هەرێم، بەڕێوەبچێت.