لیژنەیەكی باڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە كشتوكاڵییەكانی تەعریب لە كەركوك پێكهێندرا
كاكە رەش سدیق، بەرپرسی ئۆفیسی كەركوكی لیژنەی ماددەی 140 ی دەستوور لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی ماددەی 140 كۆبووەوە و بڕیاریدا لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە كشتوكاڵیەكانی تەعریب لە كەركوك.
راشیگەیاند، وەزیری كشتوكاڵی ئێستا و پێشووی عێراق و نوێنەری پێكهاتەكانی كەركوك ئەندامی لیژنەكە دەبن.
ئاشكراشیكرد، لیژنەكە راپۆرتێك ئامادەدەكات و رادەستی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی دەكات.