بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی تكا دەكات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو منداڵانەی نەبەكامن و تەمەنیان لە شەش مانگ كەمترە یان ئەو منداڵانەی كێشەی كۆئەندامی هەناسەیان هەیە سبەینێ سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری بكەن بە مەبەستی كوتانی دژە پەتای وەرزی ڤایرۆسی RSV.

د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دەڵێت، “تكایە ئەو منداڵانەی نەبەكامن و تەمەنیان لە شەش مانگ كەمترە یان ئەو منداڵانەی كێشەی كۆئەندامی هەناسەیان لە جۆری Broncopulmonary dysplasia یایان هەیە و بە تایبەت نەبەكام بن یان كێشەی دڵیان هەیە و بارودۆخیان ناجێگیرە و تەمەنیان لە دوو ساڵ كەمترە با سبەینێ سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری بكەن كاتژمێر 8:15ی بەیانی لەلای كارگێریی نەخۆشخانەكە”.

دەشڵێت، “ئەو منداڵانە كوتانی دژە پەتای وەرزی ڤایرۆسی RSVیان بۆ دەكرێت”.

بابەتی پێشتر

کۆنگرەى چاڤی پاش شکستی کلاسیکۆ

بابەتی دواتر

نەسر لەسەر بردنەوەکانی بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share