پاسپۆرتی عێراقی بۆ ئەمساڵیش لە خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهانە

لە ریزبەندییەکی نوێدا بۆ باشترین پاسپۆرتە جیهانییەکان کە بۆ ساڵی 2023 ئەنجامدراوە، پاسپۆرتی عێراقی لە ریزبەندیی خراپترین پاسپۆرتەکاندایە.

کۆمپانیای راوێژکاریی جیهانی Henley & Partner، لیستێکی نوێی بۆ چارەکی سێیەمی ساڵی 2023 بڵاوکردەوە، بەپێی ریزبەندییەکە لەناو وڵاتانی عەرەبیدا عێراق لە ریزبەندیی کۆتاییدایە.

ئاشکرایکردووە، پاسپۆرتی ئیماراتی وەک بەهێزترین پاسپۆرتی عەرەبی دانراوە، هەروەها لە پلەی 13یەمی جیهاندایە لەکۆی 179 وڵات، لە دوای ئەویش پاسپۆرتی قەتەری دێت کە دووەمین لە جیهانی عەرەبیدا، بە پلەی 57 دێت لە جیهاندا، پاشان کوەیت لە پلەی 59 لە جیهاندا، پاشان بەحرەینی لە پلەی 65 لە جیهاندا، دواتر پاسپۆرتی عەمانی کە پلەی 66ی بەدەستهێنا، پاسپۆرتی سعودی کە پلەی 67ی بەدەستهێنا، پاسپۆرتی تونس کە پلەی 75ی جیهانی بەدەستهێنا.

هەروەها ئەفغانستان لە پلەی کۆتایی و پاسپۆرتی عێراقیش لە پلەی پێش کۆتاییدا هاتووە.

سەنگافورە لەو لیستەدا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە وەک باشترین پاسپۆرتی جیهانی بۆ چارەکی سێیەمی ساڵی 2023 کە دەتوانرێت بۆ 193 وڵات بەبێ ڤیزا گەشتی پێبکرێت، فینلاند، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، ئیسپانیا و سویدیش بۆ 190 شوێنی بێ ڤیزە پلەی دووەمیان بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا هەڕەشەری بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کەسێک کردووە و داوای پارەی لێکردووە

بابەتی دواتر

هۆشداری لە جۆرێک جەلی-ی منداڵان لە عێراق دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی: دەرماڵەی فەرمانبەران كەمناكەینەوە و ئەم وەزیرانە جێگەیان نابێتەوە

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، “دەرماڵەی فەرمانبەران كەمناكەینەوە.” كاربەدەستێكی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ئاشكرایكرد، “مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران…
Total
0
Share