سبەی فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی ئەنجامدەدرێت

بڕیارە سبەی فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی بەڕێوەبچێت و شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، هاتوچۆ لە چەند شەقامێك بەربەست دەكرێت.

بڕیارە كاتژمێر 7ی ئێوارەی سبەی سێشەممە (فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی) لە بەردەرکی سەرا ئەنجامبدرێت.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران رایگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە لە كاتژمێر (2)ی دوانیوەڕۆ تا كاتژمێر (11)ی شەو هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە گۆڕەپانی سەرا بەربەست دەكرێت.

روونیشیكردەوە، شەقامی پیرەمێرد تەنها بە ئاراستەی شەقامی گۆران (ئۆرزدی) كراوە دەبێت و، شەقامی سابونکەران لە بەردەركی سەرا بە رووی شۆفێراندا دادەخرێت.

بابەتی پێشتر

بەرگریی شارستانیی هەولێر ڤیدیۆی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی ئەمڕۆ بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ئاژانسی زانیاری: دوور لە لایەنگریی سیاسی ئەرکەکانتان رادەپەڕێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share